وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 9 كه‌سی دیكه له شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كه پێنج پیاو و دوو ئافره‌ت و كچ و كوڕێكی گه‌نجن.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 17ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوانی كۆرۆنا له شاری سلێمانی ئاشكراكرد كه پێنج پیاو و دوو ئافره‌ت و كچ و كوڕێكی گه‌نجن و یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 9 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون كه پێنج پیاو و دوو ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، ویەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: شەش له توشبوه نوێیه‌كان بەرکەوتوی توشبوانی ڕۆژانی پێشوون و دوو توشبوی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە و 8 له توشبوه‌كان دانیشتوی شاری سلێمانین و توشبوەکەی تر دانیشتوی ناحیەی بازیانە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تائێستا 413 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 381 کەسیان چاکبونەتەوە.
PM:10:40:17/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه