ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی كه‌سێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح-دا گیرا


وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی عیراق بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستی بەسەر سامانی چەند کەسێکدا گرت کە یەکێکیان سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی زانکۆی ئەمریکییە لە عیراق، کە کەمپی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و بە کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق دادەنرێت.


لەسەر داواکاریی نووسینگەی رووبەڕووبوونەوەی سیپیکردنەوەی پارە و پشتگیریکردنی تیرۆرستان، لیژنەی دەستبەسەراگرتنی پارەی تیرۆرستان بە بڕیاری ژمارە 21ی ساڵی 2020 بڕیاریدا بە دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی، چەند کەسێک، کە یەکێکیکان عەزام جواد مەهدی عەلوەش، سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکییە لە عیراق و رێکخراوێکیشی هەیە بەناوی رێکخراوی سروشتی عیراق.

ناوبراو بە کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق دادەنرێت و ساڵانێکە لە رێگەی ئەو رێکخراوەوە کە گوایە کار لەسەر سروشت دەکات، بەتایبەت سروشتی زۆنگاوەکانی باشوری عیراق، پارەیەکی زۆری لە بانکە جیهانییەکاندا ئاڵوگۆڕکردووە.

لە نوسراوەکەدا تەنها ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی ئەو کەسانەدا کراوە کە پارەیان سپیکردووەتەوە و باس لە بڕی سپیکردنەوەی پارەکە و بڕی موڵک و ماڵە دەست بەسەردا گیراوەکانیان نەکراوە.

هــ. ر

 


PM:12:38:17/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 8472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت