بەپێی بڕیارێک هەر کەس كه‌مامه‌ نەبەستێت 50 هەزار دینار غەرامە دەکرێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوزـ

بەپێی بڕیارێکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی عیراق، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینێک کەمامە نەبەستێت ئەوا50 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.


میدیا عیراییه‌كان بڵاویانکردەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم شۆفێری پاس و ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە، بەهەمان شێوە سەرنشینەکانیشی.

ئەگەرچی ئەم بڕیارە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام راگەیاندنەکانی عیراق لەناویاندا، ئاژانسی هەواڵی عیراق" واع" پشتڕاستی کردوه‌تەوە.


PM:12:07:17/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 14644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت