داعش چالاكییه‌كانی خۆی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی 49 خوله‌كیدا بڵاوكرده‌وه
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش سه‌رجه‌م چالاکییە نوێیەکانی خۆی لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیەکی 49 خولەکیدا بڵاوکردوەتەوە کەتیایدا ساتی سەربڕینی پێشمەرگەیەکیش ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌به‌ر توندی و خوێناویی دیمه‌نه‌كان، وێستگه نیوز، گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاوناكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و 49 خوله‌كه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه ده‌رده‌خات رێكخراوی داعش له جاران و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی توندتر و خوێناوی تره.
رێكخراوی داعش سه‌رجه‌م كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی خۆی له‌و 49 خوله‌كه‌دا پیشاند ده‌دات، هه‌ر له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌نبار و دیاله و موسڵ تا ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو و ته‌قه‌كردن له هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌ندین دیمه‌نی توندوتیژیی كوشت سه‌ربڕین ده‌رده‌كه‌ون كه وه‌ك له ڤیدیۆكه‌یدا باس كراوه، یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه.
له ساڵی 2014 داعش به بڵاوكردنه‌وه‌ی توندترین كرده‌وه‌كانی له سه‌ربڕین و كوشتوبڕ و توندتیژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆی راگه‌یاند، دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و كرده‌وه‌كانی خۆشی له‌مساڵدا، ئاماژه‌یه بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه كه له عیراق و سوریا شكستی پێ هێنرا.
دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو پاشماوه‌كانی داعش له‌دوای كوشتنی به‌غدادی و دیاریكردنی خه‌لیفه‌ی نوێ، ده‌ستیان به كرده‌وه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق كرده‌وه و رۆژ به رۆژ كرده‌وه‌كانیان له‌ژدی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق زیاتر ده‌كه‌ن.
PM:06:39:16/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 26844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت