توێژه‌رێكی فه‌ره‌نسی له ئێران زیندانی ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سیخوڕیكردن، دادگای ئێران سزای زیندانیی به‌سه‌ر توێژه‌رێكی فه‌ره‌نسیدا سه‌پاند كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئایاری 2020، دادگای ئێران دادگاكانی ئێران سزای شه‌ش ساڵ زیندانییان به‌سه‌ر فاریبە ئه‌دیلخە، توێژه‌ری فه‌ره‌نسیی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی‌دا سه‌پاند.
فاریبە ئه‌دیلخە، توێژه‌رێكی به‌ناوبانگی بواری ئه‌نسرۆپۆلۆجیایه و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسییه.
مانگی حوزه‌یرانی 2019 فاریبە له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی دیكه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ناوی رۆلاند مارشال ده‌ستگیركران و تۆمه‌تی سیخوڕیكردنیان درایه پاڵ، ئێرانیش باوه‌ڕ به خاوه‌ندارێتیی دوو ره‌گه‌زنامه ناكات، به تۆمه‌تی سیخوڕی تەنها فاریبەی هێشته‌وه و له مانگی ئازاری رابردوو مارشاڵی ئازاد كرد.
سه‌عدی ده‌غان، پارێزه‌ری ئه‌و ژنه رایگه‌یاند كه فاریبا له ساڵی 2019ه‌وه له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئایار، دادگای ئێران چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی ئاراسته كردووه و سزای شه‌ش ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
PM:05:36:16/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت