چاودێرێكی سیاسی هۆكاری ململانێی لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

چاودێرێكی سیاسیی عیراق پێی وایه‌ كه‌ هۆكاری ململانێی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی كردن.

وائل شمه‌ری، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند كه‌ عیراق وڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ و ساڵانه‌ ده‌یان گرێبه‌ست بۆ ئه‌و بواره‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناخۆیی و جیهانییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

وتیشی، هه‌ر حزبێك ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بگرێته‌ ده‌ست، هه‌ژموونی ئه‌و حزبه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ ده‌رده‌خات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌رگایه‌كی فراوان له‌ ده‌رگاكانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای تایبه‌ت.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ پێشی وایه‌ كه‌ لێكگه‌یشتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ كاندیدی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌ تا چه‌ند ملكه‌چی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌بێت و سودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی، له‌ عیراق ته‌نها كار به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ ده‌كرێت و قسه‌ كردن له‌سه‌ر توانا و كارامه‌یی و عه‌قڵی ئابووری، قسه‌یه‌كی به‌تاڵه‌.


PM:05:13:16/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت