به‌ڤیدیۆ..فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی یه‌مه‌ن به‌دیل گیرا
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتیی باشوری یه‌مه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی سه‌ربه هێزه حكومییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگیركرد و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتیی باشوری یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند كه فه‌رماندی لیوای پیاده‌ی سه‌ربه هێزه حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی پارێزگایئه‌بی له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی ناوبراو داوای له لایه‌نگرانی خۆی له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت و ئه‌بین و شه‌بوه كردوه هه‌ڵمه‌تیكی سه‌ربازی له دژی هێزه حكومییه‌كانی یه‌مه‌ن به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدره‌به مه‌نسور هادی ده‌ستپێ بكه‌ن.
PM:04:13:16/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت