داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەکات لەسەر کۆرۆنا

‌ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ

وێستگه‌ نیوز- VOA -ڕۆیتەرز
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ داوای لە چین کرد چالاکانە بەشدار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و وتیشی پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە.

بۆڕێڵ لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا نوسیویەتی دەبێت چین کاربکات بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی جیهان.

وتیشی " زۆر پێویستیشە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسە."

بۆڕێل ئەوەشی خستەڕوو پێویستە لەسەر چین هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەکە و بەشوێن پێکوتەدا بگەڕێت، هەروەها پشتیوانی لە ئابووری جیهان بکات و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکانی سەر ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.



AM:11:08:15/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت