سه‌ره‌رای ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ پارێزگاردا هێرش ته‌یار باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێری كرده‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌رواری 15 ئايار 2020 باخچه‌ی ئاڵانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی له‌به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان كرایه‌وه.
به‌رێوبه‌رانی باخچه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری هه‌ولێر هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌نێوان پارێزگاری شاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی و هێرش ته‌یار خاوه‌نی پڕۆژه‌كه دروستبووه.
ماوه‌ی دوو رۆژه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه پارێزگاری هه‌ولێرو هێرش ته‌یار وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرش ته‌یار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه" پارێزگار بەنامەیەكی دەنگی پەیوەندی پێوەكردم تا سەردانی بكەم، منیش چووم، بەڵام نەمزانی پلانی داناوە، وتی باسی زەوییەكەت كردووە و هێمن قادریش شایەتحاڵ بوو، لەكاتی گفتوگۆدا تووشی هەڵچوون بوو و پەنجەی لێ راوەشاندم و گەیشتە ئەوەی بڵێت چاوت دەردێنم و لاقت دەشكێنم، منیش بەقسە سنورم بۆ دانا، وتم ئەگەر سەرپێچیم كردووە هەموو موڵك و ماڵم ببەن، بەڵام شكاندنی كەسایەتیم قبوڵ نییە".
دواتر له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند"ئیتر عەنتەریات و یاسا شكێنی و پیسخۆری لە كەس قبوڵ ناكرێت"، لەو بارەیەشەوە هێرش خۆشناو وتی "من لەگەڕەكی تەیراوە لەدایكبووم و گەورەم بووم، پرسیار بكەن بزانن هێرش خۆشناو چی بۆ شارەكە كردووە كە ئەوانە ئەركی نیشتمانی سەرشانمە، ئەگەر 10%ی خەڵك لێم ناڕازی بوون قبوڵمە، كێشەی ئێمە كێشەی زەوی و زیادەڕۆ نییە، بەڵكو كێشەكە گۆڕا بۆ تەجاوزكردنی پارێزگار بۆ كەسایەتی من".
هێرش ته‌یار خاوه‌نی پڕۆژه‌كه به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه‌چه‌ندین ئۆفه‌ریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان دیاری كردووه‌و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه زۆر سودمه‌ند ده‌بن لێی.
زیاتر باخچه‌ی ئاژالانی هه‌ولێر لە 150 جۆر ئاژەڵی لەخۆ گرتووە و یەکێک دەبێت لە باخچە نموونەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زیاتر لە چالاکییەکیان تێدایە، یەک لەوانە دوو شوێن کە پێیان دەگوترێت (سەفاری)، واتا باخێکی گەورە، ئاژەڵەکان تێیدا سەربەستن، هاووڵاتییان لەنێو ئۆتۆمبێل، یانیش لەناو قەفەسدا سەیری دەکەن .
هه‌روه‌ها گەورەترین قەفەسی دنیای تێدایە، کە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و چەندین باڵندەی لەخۆ گرتووە و ژینگەیەکی تایبەتیشیان بۆ دروست کردوون، وەک ژینگەی ئەو باڵندەیەی کە لێیەوە هاتووە.".
AM:10:59:15/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 95004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت