چه‌ند چه‌كدارێك چوار كه‌سی خێزانێكیان كوشت و ماڵه‌كه‌یشیانیان ته‌قانده‌وه
شیعه‌كانی عێراق سامه‌را به‌یه‌كێك له‌شاره پیرۆزه‌كان داده‌نێن به بۆنی بوونی مه‌زاره‌كانی چه‌ند ئیمامێكیان
وێستگه نیوز-
چه‌ند چه‌كدارێك له قه‌زای سامه‌ڕای سه‌ر به پارێزگای تكریت، هێرشیانكرده سه‌ر ماڵێك و وێڕای كوشتنی چوار كه‌س له‌ئه‌ندامانی ماڵه‌كه ئاگریان به‌ردایه خانووه‌كه‌شیان.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌باكوری قه‌زای سامه‌ڕا هێرشێكی دڕندانه‌یان كردۆته سه‌ر ماڵێك و چوار كه‌سیان لێ كوشتوون و پاشان ئاگریان له‌و ده‌غڵ و دانه به‌رداوه كه‌هه‌یانبووه‌و دواتریش خانووی ئه‌و خێزانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن: دوو ئۆتۆمبیلی ماڵه‌كه‌ش سوتێنراوه كه یه‌كێكیان تراكتۆر بووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌ت لوای 17ی پۆلیسی فیدراڵی و سه‌رایا سه‌لامی حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته ناوچه‌كه تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن.
AM:09:40:15/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت