كچێكی ئۆكرانی له ناسریه دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی كچێكی ئۆكرانی له شاری ناسریه بڵاوبوه‌وه، پۆلیسی شاره‌كه‌ش ئاشكرایكرد كه كچه‌كه هاوسه‌ری هاوڵاتییه‌كی عیراقییه.
پۆلیسی ناسریه رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانیان كچێكی ئۆكرانییانله نزیك گه‌راجی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر خستویانه‌ته ئۆتۆمبیلی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه.
پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وتووه كه كچه‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری مێرده‌كه‌یدا هه‌بووه و به‌نیازی تۆماركردنی سكاڵا بووه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیان بردویانه تا سكاڵاكه‌ی تۆمار بكات.
به هاوكاریی پۆلیس كێشه‌ی نێوان كچه ئۆكرانییه‌كه و كه‌سوكاری مێرده عیراقییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كراوه و كچه‌كه وازی له سكاڵاكه‌ی هێناوه.
PM:11:35:14/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 8160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت