كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی كوردستان كه‌ی ده‌بووژێته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی تازه‌ترین شیكردنه‌وه‌ی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره، به پشت به‌ستن به شیكردنه‌وه‌ی پێنج گه‌وره كۆمپانیای كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی كوردستان، به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی كه‌رتی خانووبه‌ره له‌هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی وه‌ستان بووه‌ته‌وه
بیلال سه‌عید، به‌ڕیوه‌به‌ری ئینستیووتی ئابووری به‌ژماره به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ك و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێكه‌وه شۆكێكی گه‌وره‌یان بۆ ئابووری عیراق و هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، به‌ڕاده‌یه‌ك كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی عیراقی به‌راورد به چوار مانگی ساڵی رابردوو له 26 ملیار دۆلاره‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ ته‌نیا 15ملیار دۆلار".
راشیگه‌یاند: به‌پێی راپرسیه‌كه‌ی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌رتی خانووبه‌ره له‌كوردستان، 88% به‌شداربووان وتوویانه كڕین و فرۆشتن وه‌ستاوه، ته‌نیا 10% وتویانه دابه‌زین روویداوه و 1% وتویانه نرخ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پێنج كۆمپانیا و یه‌ك نووسینگه‌ی گه‌وره له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه بازار تووشی وه‌ستان هاتووه.
بیلال سه‌عید، هۆكاره‌كانی وه‌ستانی كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی بۆ چه‌ند هۆكارێكی جیاواز گه‌ڕانده‌وه و وتی: "رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆ، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاری جیهانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عیراق و كوردستان، ئاڵۆزی سیاسی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، ئه‌م سێ خاڵه پێكه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بازار دروستكردووه".
به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره، مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی كوردستان رووی له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه و قۆناغی داهاتوو ئاراسته‌ی رزگاربوون له وه‌ستان دهستپیدهكاتهوه و ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری دابه‌زین لاواز ده‌بێت و قۆناغی بوژانه‌وه زیاتر ده‌ستپێده‌كات به پشت به‌ستن به‌چه‌ند خاێێكی ئه‌رێنی.
له باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه بیلال سه‌عید به‌م جۆره باسیان ده‌كات:
1. هه‌رچه‌ند تا ئێستا ڤاكسینی له‌ناوبردنی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی ژیان له‌سایه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و عیراق و كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
2. له‌سایه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا، رۆژ به‌رۆژ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادده‌كات و پابه‌ندبوون به رێكه‌وتنی ئۆپیك پله‌س پاڵپشتی بازاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت.
3. هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری له رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی فراوانتری كه‌رتی تایبه‌ت، زیادكردنی داهات و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌كوردستان.
4. پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی عیراق و هه‌وڵه‌كانی رێكه‌وتنی نوێی له‌نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسه داراییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه: به‌پشت به‌ستن به چه‌ند خاڵی ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌به‌رده‌م ئابووری كوردستان، ئه‌گه‌ری جوڵه‌ی زیاتری نرخی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان به‌ئاراسته‌ی ده‌ستپێكردنی كڕین و فرۆشتن و رزگاربوونه‌وه له چه‌قبه‌ستووی و وه‌ستان، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانین بڵین نرخی نه‌وت ئایندهی نرخی كه‌رتی خانووبه‌ره یه‌كلایده‌كاته‌وه.
هـــ. ر
PM:12:08:14/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت