نوری مالیكی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی راگه‌یاند
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
وێستگه نیوز ـ
نوری مالیکی رایگەیاند، دەوڵەتی یاسا ده‌ستبه‌رداری رۆڵه‌كه‌ی نابێت له پشتیوانیكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك، كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدابێت، دەشڵێت، "ئەگەر هەنگاوێکی هەڵەنرا و زیانی بۆ هاوڵاتیان هەبوو ئەوا بەرهەڵستی دەکەم".
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2020، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، "هاوپەیمانییەکەم پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌کات، كه حكومه‌تی عیراق بۆ خزمه‌تگوزاری و پارێزگاریكردن له شکۆ و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی یاسادا به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بینێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەوڵەتی یاسا ده‌ستبه‌رداری رۆڵه‌كه‌ی نابێت له پشتیوانیكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی هه‌ڵه‌نرا و زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوڵاتیان و خزمه‌تگوزاری و سه‌روه‌ری وڵات گه‌یاند، ئه‌وا به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌م".
ڕاشیگەیاند، "هیوادەخوازم حكومه‌تی نوێ پابه‌ندی ئه‌و ئه‌ركه‌ی بێت كه بۆی دیاری كراوه، کە گرنگترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پێشوه‌خته و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كان و پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان".
باسی لەوەشکرد، "به‌رهه‌ڵستی ده‌وڵه‌تی یاسا له كاتی متمانه‌دان به حكومه‌تی نوێ له‌سه‌ر میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان و ئه‌و رێگایانه بوو، كه له‌و پرسه‌دا به‌كارهێنران، له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارچێوه‌ی پشكپشكێنه، بۆیه ئێمە به‌شداری له حكومه‌تێكدا ناكەین كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه دابمه‌زرێت، چونكه له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی ده‌ترسێین".
هاوکات، ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێك بوو له‌و لایەنانەی کە بایكۆتی دانیشتنی متمانه‌پێدانیان به حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی کرد، چونکە هیچ وەزیرێکیان لەم کابینەیەدا پێنەبەخشرا.
هەفتەی رابردوو، پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنێكی تایبەتدا بە دەنگی 255 پەرلەمانتار لە كۆی 329 پەرلەمانتار، متمانەی بەخشیە 15 وەزیری كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی، بەمشێوەیە حكومەتەكەی کازمی متمانەی پەرلەمانی عیراقی وەرگرت.
هــ. ر
PM:11:01:13/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت