له سلێمانی پۆلیس دوو تۆمهتباری دهستگیر كرد
دوو تۆمهتبارهكه
وێستگه نیوز ـ
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی كارمەندی شارەوانی سلێمانییەوە پارەی لەهاوڵاتیان سەندبو.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: شەوی رابردو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوای ئەوەی دەست لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی ڕادەگرێت بەچەقۆ هێرشدەكاتە سەر شۆفێرەكەو ئۆتۆمبێلەكە دەڕفێنێت.
ئاماژهی بهوهشداوه: دوای ئەوەی زانیاری دەگاتە پۆلیسی سلێمانی لەماوەی كەمتر لە دوو کاتژمێردا توانرا ئۆتۆمبێلەكە لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی بدۆزرێتەوەو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت.
راشیگهیاندووه: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بریندارەو لەنەخۆشخانە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
له لایهكی دیكهوه پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند: هەروەها بەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكی عەرەبیان دەستگیركرد كە بەناوی كارمەندی شارەوانی سلێمانییەوە لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی پارەی لەچەند هاوڵاتییەك وەرگرتبو.
ئهوهشی وتووه: تۆمەتبار (أ، خ، أ) لەدایكبوی 1996 دانیشتوی كامپی ئاوارەكانە لەشاری سلێمانی و پێشتر كارمەندی یەكێك لەكۆمپانیا پاككەرەوەكان بووە و بەناوی شارەوانییەوە لە چەند گەڕەكێك پارەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان دەکات کە بەھیچ جۆرێک پارە بەو کەسانە نەدەن کە بەناوی کارمەندی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەوە بەسەر ماڵاندا دەگەڕێنو داوای پارەی جەژنانە دەکەن.
هــ. ر
PM:09:05:13/05/2020
ئهم بابهته 4072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت