كۆمپانیای ئابور لاند بردنه "ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ" له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كه زانیاری‌یان هه‌یه شه‌ش ملیار یۆرۆ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه برابێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمپانیای ئابور لاند ره‌تیده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كڵێشەو مۆری كۆمپانیاكە بەشێوەی ئەلكترۆنی بەكارهاتووە و ساخته‌كراوه.
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوو، كه زیاتر له 30 به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه ده‌ریده‌خات له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌ش ملیار یۆرۆ برابێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی به ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌و زانیاری زیاترن تا به‌شێوه‌ی فه‌رمی بیده‌نه داواكاری گشتی و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بكات و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، چونكه وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی پێدابوو ئه‌و پاره‌یه بودجه‌ی ساڵێكی هه‌رێمی كوردستانه.
لای خۆیانه‌وه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆمپانیای ئابور لاند كه ناوی هاتووه به بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەسەر كۆمپانیاكەمان بڵاو دەكرێنەوە ساختەن و دوورن لە راستیەوە".
كۆمپانیاكە راشی گەیاندووە: كڵێشەو مۆری كۆمپانیاكە بەشێوەی ئەلكترۆنی بەكارهاتووە.
PM:06:04:13/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت