سەبارەت بەكاندیدبوونی دڵشاد بارزانی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق روونكردنەوە دەدرێت

‌دڵشاد بارزانی

وێستگە نیوز-

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەكاتەوە دڵشاد بارزانی، برای مەسعود باررزانی، سەرۆكی حیزبەكەیان كاندیدی وەزیری دەرەوەی عێراق بێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، لەبارەی پشك و بەركەوتەی پارتی لە كابینەی نوێی حكومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ماڵپەڕی (خەندان) هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە، گوایە دڵشاد بارزانی كاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی كابینەی تازەی حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

ناوبراو جەختیكردۆتەوە "ئێمە ئەو هەواڵە ڕەت دەكەینەوە و رایدەگەیەنین كە بەھیچ شێوەیەك راستی تێدا نییە، وەك چەندین جاریش دووپاتمان كردووەتەوە، پێویستە دەزگاكانی میدیا پشت بە سەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن".

دڵشاد بارزانی لەئێستادا لەپشكی پارتی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەوڵاتی ئەڵمانیا.


PM:03:17:13/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو