به وێنه.. كونسووڵی گشتی ئهمریكا له ههرێم لهگهڵ مامۆستایهكی ئاینی بهربانگی كردهوه
وێستگه نیوز ـ
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، کونسوڵی گشتی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشداری لە بەربانگکردنەوەیەک لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینیدا کردووە و هیوای رەمەزانێکی پیرۆزی بۆ مسوڵمانان خواستووە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ مەلا عەبدولغەفار خورشید بەربانگی کردووەتەوە و تێیدا، هیوای مانگێکی ئاشتییانەی بۆ مسوڵمانان خواستووە.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە دەزانین لە بارودۆخی ئاساییدا ماڵەکان و مزگەوتەکان و ناوەندەکان لە کۆمەڵگاکاندا پێشوازی لە ھاوڕێ و دراوسێی باوەڕە جیاوازەکان دەکەن".
باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان گرنگی بە باری کۆمەڵایەتی وڵاتانی خانەخوێ دەدەن و لەگەڵیاندا بەشداری مەراسیمە ئایینی و کەلتورییەکانیان دەکەن.
PM:05:00:12/05/2020
ئهم بابهته 2388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت