سه‌لاحه‌دین به‌هادین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌دا باسی مووچه‌و دۆخی هاوڵاتیان به‌ گشتی كراوه‌.


نووسینگه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "لەسەر داوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2020، لە شاری سلێمانی   سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیان لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بە سەرۆكایەتی قادر عەزیز كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: "لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو دوایین گۆڕانكارییەكان كرا".

هه‌روه‌ك هاتووه‌: "لەبەشێكی تری دیدارەكەدا جەخت لەسەر داخوازییە رەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی كرا".

هەروەك روونیش كرایەوە كە پێویستە لایەنە بەشداربوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی بەڵێنەكانیان بن كە پێشتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیانداوە.

شانده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشتریش سه‌ردانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كردو ئێستاش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌.


PM:03:53:12/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت