وهزارهتی تهندروستی: توشبوی نوێ تۆمار نهكراوه بهڵام زیاتر له ههزار و 100 كهس له كهرهنتینهدا ماون
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستی راگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و ئاشكراشیكرد كه هێشتا ههزار و ١١٧ کەس لە کەرەنتیندا ماونەتەوە.
ئهمشهو دووشهممه ١١ی ئایاری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگهیهندراوێكی سهبارهت به دوایین گۆڕانكارییهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردهوه و رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧٦ پشکنینیان ئەنجامداوە و هیچ حاڵەتێکی توشبونی نوێی تێدا نەبووە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكراشیكردوه كه سهرهڕای تۆمار نهكردنی هیچ حاڵهتێكی نوێی توشبون، بهڵام هێشتا ههزار و ١١٧کەس لە ٣٢ شوێنی جیای هەرێمی کوردستاندا کەرەنتین کراون.
دهقی ڕاگەیەندراوهكهی وەزارەتی تەندروستی:
راگهیهندراوی وهزارهتی تهندروستی
ژمارە (٧٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٣٩٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١٧) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٩٩) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٥٨٠) لە دهۆك، (٢) لە ڕاپەرین. وە (٩٢٧٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١١) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٧٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٢٣) هەولێر، (٢٥١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٤٠٢٤) پشکنین بووە).
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ ئایار ٢٠٢٠
PM:09:33:11/05/2020
ئهم بابهته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت