وه‌زیری دارایی عیراق: هه‌وڵ ده‌ده‌ین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوی بده‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری نوێی دارایی عیراق فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی دڵنیا كرده‌وه‌ له‌ دابینكردنی موچه‌ بۆیان و رایگه‌یاند: لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بدەن.

عەلی عەولای، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند" لەگەڵ پێشبینییەكانمان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا هەوڵ دەدەین مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بدەین"، وتیشی: "دۆخی دارایی روبەڕوی ئاستەنگ بووەتەوە، بەڵام موچە و قوتی خەڵك لە گرنگترین و لەپێشترین كارەكانی حكومەتدان".

وەزیری دارایی لەو بڕوایەشدابوو كە حكومەت روبەڕوی قەیرانی جدی دارایی ببێتەوە ه‌ بەپێویستی زانی گۆڕانكاری لە شێوازی كاركردنی ئابوری عیراقدا بكرێت بۆ ئەوەی چاكسازی لە دامەزراوەكاندا ئەنجام بدرێن.

پێشبینیشی كرد كە بەمنزیكانە نرخی نەوت بەرزببێتەوە و وتی: "پێشبینی دەكەین لە چەن مانگی داهاتودا دۆخی دارایی و ئابوریی لە جیهاندا باش بێت".


PM:09:26:11/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو