تره‌مپ و كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراقه‌وه كرد و وتی "عیراق ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و گرنگه و رۆڵی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت".
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتووه و له وتوێژی نێوانیاندا تره‌مپ به كازمیی وتوه" عیراق ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و گرنگه و رۆڵی سه‌ره‌كی بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان ده‌گێڕێت".
تره‌مپ په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕیووه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق و ئاماده‌ییشی نیشانداوه هاوكاریی پێوستی ئابووری به‌غدا بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا كازمی رایگه‌یاندووه كه به‌غدا ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابمه‌زرێنێت و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه هه‌ردوولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر هاوكاریكردن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌به‌رهێنانی ئابوری كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵات‌دا بێت.
PM:08:25:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت