بەهۆی كۆرۆناوە، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەتوركیا راگەیەنرا

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان

وێستگە نیوز-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەو وڵاتە راگەیاند. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی پارێزگاكانی توركیا لە 16 بۆ 19 ئەم مانگە راگەیاند.

لە توركیا، 138 هەزار و 657 حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و سێ هەزار و 786 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:02:11/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت