لەعێراق زیاتر لە 2 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 51 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و بەوەش كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتنە دوو هەزار و 818 كەس. 
 
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوەی 24 كاژێری رابردوودا 51 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها 56 كەس چاكبوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە كە خەڵكی بەغدایە.


PM:07:56:11/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت