پارێزگای هەولێر: دەبێت هاووڵاتیيان خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان بەدووربگرن
پارێزگای هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگاکە زۆر هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان بەدووربگرن، چونکە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە سێ ئاگادارکردنەوە کردووە و تیایدا هاتووە:
یەکەم، هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێت پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم، هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
سێیەم، یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە و سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغەیە و شوێنەکانیش بە داخراوی دەمێننەوە.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەریم، ئەمڕۆ، لە دوای نزیکەی دوو مانگ، بە رێکاری تەندروستییەوە فەرمانگە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستاندا کرانەوە و بەوەش، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.
هــ. ر
AM:10:59:11/05/2020
ئهم بابهته 2016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت