پارێزگاری سلێمانی: مزگه‌وته‌كان ده‌بێت بۆ هه‌موو سرووته ئاینییه‌كان بكرێنه‌وه
پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانن ئێستا ئه‌وه بڵێن كه له‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه زۆره‌كانی كۆرۆنا تا راده‌یه‌كی باش رزگاریان، بووه به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بوترێت كۆرۆنا هه‌ر نه‌ماوه هێشتا زووه، له باره‌ی مزگه‌وته‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه بڕوامان وایه كه مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژ و سروته ئاینییه‌كان ده‌بێت كراوه بن".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: "ئێستا دۆخه‌كه له ئاستێكی زۆرباشدایه، به‌ڵام له‌دۆخی چاودێریكردن و سنورداركردنی مه‌ترسیه‌كه‌دایه، له ئاستی ئه‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی له توركیا و ئه‌وروپا-وه به‌ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێویست ده‌كات كەره‌نتین بكرێن و پشكنییان بۆ بكرێت، تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 300 كه‌س له‌ژێر چاودێری وردی ئه‌و بارودۆخه‌دان، له‌هه‌مانكاتدا چاودێرییه‌كی وردی دۆخه‌كه ده‌كرێت به‌وه‌ی بزانرێت ئه‌وانه‌ی كه تووشی دۆخه‌كه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانن جارێكی تر توش ده‌بنه‌وه یا به‌گۆڕانی وه‌رزه‌كان و پله‌ی گه‌رما دۆخی ئه‌م ڤایره‌سه چی لێدێت؟ له‌هه‌مانكاتدا رۆژانه 500- 600 پشكنین له‌شوێنه گشتیه‌كان (ناوبازاڕ و خاڵه سنورییه‌كاندا) ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رحاڵه‌تێك هه‌بوو پێش وه‌خت دیاری بكرێپ و چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی وت: "ژیان له‌هیچ شوێنێكی دنیا ئاسایی نابێته‌وه تا حاڵه‌تێك مابێت به‌ڵام په‌یوه‌ست به‌سلێمانی ده‌توانین بڵێین به‌شی هه‌ره‌زۆری سێكته‌ره‌كان بوژاونه‌ته‌وه و كراونه‌ته‌وه، مه‌رزه‌كان و خوێندنگا و قوتاخانه و زانكۆكان و هۆڵی بۆنه‌كان هێشتا نه‌كراونه‌ته‌وه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورددان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تریش كه‌كراونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدا كراونه‌ته‌وه هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك هه‌بێت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێن واته ئه‌وه‌نیه بڵێین هه‌موو شته‌كان پێش كۆرۆنایه چونكه هه‌ر شوێنێك كه‌ده‌كرێته‌وه ده‌بێت له‌ژێر چاودێرییه‌كی وردی درێژخایه‌ندا بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌مڕۆوه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌پێی رێنمایی و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایناوه ده‌كرێنه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نابێت قه‌ره‌باڵغی دروست بكرێت له‌ژووره‌كاندا".
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه: "ده‌توانین ئێستا ئه‌وه بڵێین كه له‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه زۆره‌كانی كۆرۆنا تا راده‌یه‌كی باش رزگارمان بووه، به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بوترێت كۆرۆنا هه‌ر نه‌ماوه هێشتا زووه پێویستمان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر جارێكی تر سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه یا توشبوونی به‌كۆمه‌ڵ له‌یه‌ك كاتدا رووینه‌دا و ئه‌وانه‌ی توشببون جارێكی تر تووش نه‌بنه‌وه، به‌بڕوای من هێشتا پێویستمان به‌ماوه‌یه‌كی زۆره تابڵێین له‌دۆخه‌كه و له‌كۆرۆنا رزگارمان بووه یا تێمانپه‌ڕاندووه به‌ڵام له ئێستادا ده‌توانین بڵێین بارودۆخی ته‌ندروستی له ئاستێكی زۆرباشدایه وه له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ڕزگارمان بووه".
هه‌ڤاڵ ئەبوبەکر ئه‌وه‌شی وت: "له‌مڕۆوه مزگه‌وته‌كان له شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێنه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه مزگه‌وت ده‌بێت به‌رماڵی خۆیان ببه‌ن، ده‌ستنوێژ له‌مزگه‌وتدا نه‌گرن و خواردن و به‌ربانگ و پارشێوه له‌مزگه‌وته‌كاندا نه‌بێت، وتاردانی درێژ نه‌بێت به‌ریه‌ك كه‌وتن نه‌بێت و دورری نێوان نوێژ خوێنه‌كان دیاریكراو بێت، له‌ژێر رێنماییه ته‌ندروستیه‌كاندا بێت خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا نه‌مێننه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشن یا به‌ته‌مه‌نن و دۆخی ته‌ندروستییان جێگر نیه سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر كه به‌سوپاسه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فەتواو و یه‌كێتی زانایان دایانناون و مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه".
لە بارەی ئەوەی چۆن ده‌توانن مزگه‌وته‌كان و شوێنه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا كه قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان دروست ده‌بێت؟
د. هه‌ڤاڵ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "تیمه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن و نمونه وه‌رده‌گرن به‌ڵام من دڵنیام ئه‌وانه‌ی بۆ خواپه‌رستی رووده‌كه‌نه مزگه‌وته‌كان جگه له‌خواپه‌رستی ئامانجییان پاراستنی ژیانی مرۆڤ و ته‌ندروستی گشتیه هه‌روه‌ك له‌ڕابردوودا بینیمان كه‌چۆن هاوكاری پاراستنی ته‌ندروستی گشتی بوون ئێستاش هه‌ربه‌وجۆره چاوه‌ڕوانیمان لێییان هه‌یه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا مزگه‌وته‌كان به‌ته‌نها بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵی فه‌رزه‌كان ده‌كرێنه‌وه یا بۆ شه‌وانی قه‌در له‌مانگی ره‌مه‌زندا كراوه ده‌بن؟
پارێزگاری سلێمانی وتی: "ئێمه بڕوامان وایه كه مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژ و سرووته ئاینییه‌كان كراوه بن، له هه‌موو كڵێسا و شوێنه‌كانی په‌رستش گرنگه ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه كه تا ئێستا خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی زۆر به‌باشی رێنماییه خۆپارێزییه‌كانیان جێ به‌جێ كردووه، چاودێری وردی داموده‌زگا ته‌ندروستی و ئارامییه‌كانه كه كار و ئه‌ركی خۆیان به‌چاكی به‌ڕێوه‌بردووه بۆیه من دڵنیام له‌مه‌شدا به‌وجۆره ده‌بێت ئومێدی ئێمه پابه‌ندبوونی خه‌ڵكه به جێ به‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی چونكه ئێمه له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك دوورده‌كه‌وینه‌وه".
AM:10:37:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت