بەوێنە: كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی


وێستگە نیوز-

كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی بەئامادەبوونی هاوسەرۆكانی ئەو حیزبە دەستی پێكردووە و تاوتوێی رووداوەكانی كوردستان و عێراق دەكەن.

سایتی فەرمی یەكێتی چەند وێنەیەكی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا دەردەكەوێت لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكانی یەكێتی لەكۆبوونەوەكەدا بەشدارن.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەناوچەی مێرگەپان ئامادەی ئێوارەخوانێك بێت كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رێكی دەخات تیایدا ژمارەیەك سەركردەی یەكێتیش بەشدار دەبن.


PM:02:51:10/05/2020








ئه‌م بابه‌ته 5320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت