خێرا واز له‌م 5 شته بێنه و به منداڵه‌كه‌تی مه‌ڵێ
وێستگه نیوزـ
چه‌ند قسه‌یه‌ك هه‌ن كه باوك به منداڵه‌كانی ده‌ڵێت، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه دواتر منداڵه‌كانیان كه‌سایه‌تییان لاواز بێت.
سایتی بزنس ئینسایده‌ر بابه‌تێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و دایك و باوكانی له هه‌ندێك گوزارشت ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ وازی لێ بهێنن و به منداڵه‌كانی نه‌ڵێن، وه‌ك ئه‌مانه‌نه:
هه‌موو شتێك باشه
ئه‌گه‌ر ئه‌مه به به‌رده‌وامی به منداڵه‌كه‌ت بڵێیت، وای لێده‌كه‌یت كه له داهاتودا نه‌توانێت به‌ره‌نگاری سه‌ختی و ئاسته‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌كان ببێته‌وه.
بێده‌نگ به
له‌وكاتانه‌ی منداڵه‌كان ژاوه‌ژاو ده‌كه‌ن، دایك و باوكه‌كان وا راهاتوون به منداڵه‌كانیان بڵێن "وس بن بێده‌نگ بن"، زیانی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه چیتر منداڵ نه‌توانێت ئاوێته‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی بێت، باشتره فێر بكرێت چۆن ئه‌و وزه‌یه كۆنتڕۆڵ بكات كه تیایدایه و فێر بكرێت جوڵه بكات به‌ڵام زیان به ده‌وروبه‌ری خۆی نه‌گه‌یه‌نێت.
تۆ زیره‌كترین خوێندكاری خوێندنگه‌ی
زۆر وتنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه وا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كات كه‌سێكی خۆبه‌زلزان ده‌ربچێت، زۆرێك له‌دایك و باوك ئه‌م وه‌سفه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن تۆ زیره‌كترینی بێئه‌وه‌ی له‌وه بكۆڵنه‌وه كه چۆن ئه‌و نمره به‌رزانه‌یان هێناوه.
مه‌گری
زۆرجار باوك ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی فێر بكات كه هه‌ر شتێك رووبدات، ده‌ست نه‌كات به گریان و ده‌یه‌وێت پێی بڵێت تۆ پیاویت منداڵ نیت، ئه‌مه زیانی زۆره، چونكه وا ده‌كات منداڵ ئه‌وه‌ی له دڵیدایه ده‌ری نه‌بڕێت.
مه‌ترسه هیچ نییه
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت پێی وتیت شتێك هه‌یه لێی ده‌ترسێت، ئه‌و شته‌ی لا بێ نرخ مه‌كه، به‌ڵكو وای فێر بكه چۆن ئاماده‌كاری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و شته یان ئه‌و كێشه‌یه بكات كه ترساندویه‌تی، ئه‌مه وا ده‌كات منداڵه‌كه‌ت هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات.
PM:09:42:08/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت