وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خشته‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كان قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و تێیدا، یەکەم تاقیکردنەوە لە رێککەوتی 11ی 7ی 2020 دەستپێدەکات و لە 11ی 8ی 2020 کۆتای‌یان پێدێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئایاری 2020، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خشتەی ئەزمونە گشتییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جگە لە رۆژانی جەژن، هەر رۆژێک بەر پشوی فەڕمیش بکەوێت تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە، راشیگەیاند، جگە لە رۆژانی جەژن، هەر رۆژێک بەر پشوی فەڕمیش بکەوێت تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت، بە زووی کاتژمێری دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەنرێت.
PM:09:29:07/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت