هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هێدێكی كه‌ركوكیی ئاشكرا كرد
مەروان کەرکوکی
وێستڤه نیوزـ
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی دوو شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و له شه‌ڕه‌كانی 14ی مانگی نیسانی رابردوو له ناوچه‌ی شرخان له باكوری كوردستان شه‌هید بووه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایگیاندوه كه سوپای تورکیا له 14ی نیسان لە گۆڕەپانی گردی چۆلیا و گوندی ڕەمۆی هەرێمی جودی شرنا‌خ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دوو گه‌ریلا شەهید ببوون كه یه‌كێكیان به نازناوی مەروان کەرکوکی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكی باشوری كوردستانه.
مه‌روان كه‌ركوك له بنه‌ڕه‌تدا ناوی زانا غازییه و لەساڵی 2016ه‌وه په‌یوه‌ندیی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه كردوه، شه‌هیده‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ش گه‌ریلایه‌كی دیكه‌یه به نازناوی چایان كۆچگری كه خه‌ڵكی شاری ئیستەنبوڵه.
AM:08:47:05/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت