ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوز ـ

بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكانی نێوانیان و گه‌یشتن به‌ رێگه‌چاره‌و رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌چێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.


ئەحمەد سەفار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: رۆژی هه‌ینی شاندی حكومەتی هەرێم گەڕانەوە بۆ كوردستان و بڕیارە ئه‌مڕۆش جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەكان بدەن، چونكە بەغدا داوای هەندێك زانیاری لەبارەی نەوت و داهات لە هەرێم كردووە، بۆیە ئەم جارە دەیانەوێت لەسەر كۆی كێشەكان بگەنە رێككەوتن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.
 
سەفار بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی وتیشی: "ئەگەر رێككەوتن بكرێت، پێویستە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار، كە ئەمەش رەنگە بكەوێتە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمەش پێویستی بە رەزامەندیی هەموو فراكسیۆنەكان هەیە".
 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، حكومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەكە بە یەكجاری چارە بكرێت و ساڵانە دووبارە نەبێتەوە، چونكە ناكرێت ساڵانە ئەو كێشەیە دووبارە ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "شاندەکەی هەرێم تەکنیکییە و مەبەستی سەرەکی گفتوگۆکانیش رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا لەبارەی نەوت و مووچەی هەرێمەوە".

دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، لە چەند رۆژی‌ رابردودا شاندێکی هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ رێککەوتنێکیان کردبێت لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر.
      
هــ. ر


AM:09:31:03/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو