داعش دووباره‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر هێزه‌ عیراقییه‌كان

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ هێرشێکیان ئەنجامدا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.


به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ئه‌منی عیراق، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشییان کردوەته‌ سەر بنکەی پۆلیسی زاغنییە لە شارەدێی عەبارەی سنووری پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی مه‌ده‌نی کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون.

لای خۆیه‌وه‌ هومام تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسەر بازنەی پارێزگای دیالە، داوای لە فەرماندە سەربازییەکان لە بەغدا کردووه‌، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە بکەن.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لە پارێزگای سەڵاحەدین، 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

هــ. ر


AM:08:41:03/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت