له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ دام و ده‌زگان حكومه‌تی‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌



وێستگه‌ نیوز-
وته‌بیژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

د. جوتیار عادل وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ "بە مەبەستی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت، لیژنەیەك بۆ دیراسە كردن و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پێكھێنراوە."

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت" پشوو لەم چەند رۆژە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی كە بڕیارێكی نوێ لە ژێر رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەچێت". 


PM:10:01:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 4128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت