ئاكرێ..گه‌نجێك كوژرا و بكوژه‌كانیش هه‌ڵاتن
وێستگه نیوزـ
له سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستدرێژیان كرده‌سه‌ر گه‌نجێك و دوای كوشتنی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له ئاكرێ رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی 11ی ئازاری ئه‌و قه‌زایه چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له گه‌نجه‌كه كردووه و دوای كوشتنیشی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
دوای روداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای ئاكرێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
PM:06:34:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت