سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران بروسكه‌یه‌ك ئاراسته‌ی 9 وڵاتی جیهان ده‌كات
محه‌مه‌د باقری
وێستگه نیوز
بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران 9 بروسكه‌ی جیاجیای ئاراسته‌ی 9 وڵاتی جیهان كرد كه شه‌ش له‌و وڵاتانه عه‌ره‌بن.
لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران به‌جیا بروسكه‌كانی بۆ هاوتاكانی خۆی له عیراق و عوممان و قه‌ته‌ر و كوه‌یت و سوریا و لوبنان و ئازه‌ربایجان و ئه‌فغانستان و پاكستان ناردووه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنادا هاوكارییان بكات و ئه‌زموونه‌كان بگۆڕنه‌وه.
باقری باسی له رۆڵی به‌رفراوانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بۆ ئه‌و وڵاتانه كردوه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئماده‌یی ده‌ربڕیووه كه ئه‌زموونی به‌ده‌ستهاتووی وڵاته‌كه‌ی له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوبراو بگۆڕێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه كه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ترسناكه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، وا ده‌كات ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاوببێته‌وه و مه‌ترسیی گه‌وره‌تر بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی و دراوسێ هاوبه‌شی پێ بكات.
PM:06:24:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت