ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2020، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده‌ی حكومه‌ت كۆبوه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا حكومه‌ت به‌پێی توانا داراییه‌كانی به‌رده‌ستی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و داواكارییانه تاوتوێ كران کە ئێستا لە بارەی لامەرکەزی ئیداریی لە ئارادان و حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی لە یەکپارچەیی قه‌واره‌ی هەرێم كرده‌وه و دژایەتیی خۆشی بۆ هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی راگه‌یاند.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو کۆبووەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شاندەکە و ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا و گفتوگۆیان لە گەڵ کاربەدەستەکانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو .
دواتر جەخت لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە گەل بەغدا کرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف وشایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بۆ درێژەدان بە دانوستان، شاندەکە دوبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا دۆخی دارایی ئێستای حکومەت تاوتوێ کراو سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بە پێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە ، دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، جەختیش لە گرنگیی بەردەوامبون لە سەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە و بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن، رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەست پێ‌بکات.
سەبارەت بەو داواکارییانەش کە ئێستا لە بارەی لامەرکەزیی ئیداری لە ئارادان، لایەنە بەشدارەکانی حکومەت جەختیان لەوە کردەوە کە پرسی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی حکومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە.