داهاتی مانگی رابردووی عیراق له‌ فرۆشتنی نه‌وت بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

نەوتی مانگی نیسانی رابردوو، هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێكی عیراق بە نزیکەی 12 دۆلار فرۆشراوه‌، به‌تێكڕاش وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌و مانگه‌دا زیاترله‌ یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه‌.

وەزارەتی نەوتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاشكرایكرد، لە مانگی نیسانی رابردوودا 103 ملیۆن و 144 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووه‌ و داهاته‌كه‌ی یەک ملیار و 423 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوه‌ کە هەر بەرمیلێک نەوت بە 13 دۆلار و 80 سەنت فرۆشراوە له‌كاتێكدا لە مانگی ئازاردا، عیراق بە به‌های نزیکەی سێ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتبوو، لە مانگی شوباتیشدا، داهاتی هەناردەی نەوت نزیکەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوو.

به‌هۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە عیراقی توشی کەمبونەوەی بەرچاوی داهات کردوە، رێکەوتنی ئۆپیک+ به‌غدای پابەند کردووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە رێژەی 23% بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە، پابه‌ندبونيش به‌و بڕیاره‌وه‌ واده‌كات داهاتی نەوتی عیراق ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ کەم ببێتەوە.


PM:05:20:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت