ده‌روازه‌یه‌كی داخراو به‌هۆی كۆرۆناوه، ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌روازه‌ی سنوریی پشته داخرا، بڕیاریشە سبەینێ ئه‌و ده‌روازه‌یه جارێكی دیكە بكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان له نوسراوێكدا ئاشكرایكردوه "سبەینێ یەكشەممە 3ی ئایاری 2020، دەروازەی پشتە (سەرتەك) دەكرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە."
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه كه سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، پێویسته پەیڕەوی سەرجەم "رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به هه‌مان مه‌رج و رێنمایی، ھەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان ھەر یەك لە دەروازەی كێلێ و تەوێڵەی كرده‌وه.
PM:05:08:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت