ته‌رمێكی شێواوی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له ئاوه‌كانی روباری دیجله‌ی موسڵ، ته‌رمی گه‌نجێك ده‌رهێنرایه‌وه كه له رووداوی ساڵی رابردووی نقومبوونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌دا خنكابوو.
پۆلیسی ده‌ریاوانیی موسڵ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ئه‌مڕٍۆ شه‌ممه 2ی ئایار ته‌رمی گه‌نجێكیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه، ته‌رمه‌كه شێواوه و تایبه‌ته به گه‌نجێك به‌ناوی ئوسامه جرێجی ره‌شید كه له‌دایكبووی 1980یه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019، له ئاوی روباری دیجله له شاری موسڵ، به‌له‌مێكی گه‌شتیار له سه‌یرانگه‌ی (ام الربیعین)ی ئه‌و شاره نقوم بوو، به‌له‌مه‌كه ده‌یان كه‌سی له‌سه‌ر بوو و به‌هۆیه‌وه 120 كه‌س خنكان كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵ بوون.
PM:03:48:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت