لیستی كاندیدانی كابینه‌كه‌ی كازمی بڵاوكرایه‌وه‌

‌مستەفا کازمی

وێستگه‌ نیوز ـ
لیستی کاندیدانی کابینە چاوەڕوانکراوەکەی مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بڵاوکرایەوە و، دەوترێت رەنگە رێککەوتنی کۆتایی لایەنەکان بێت.


لە لیستەکەدا، وەزیری دارایی کە پشکی کورد دەبێت دیارینەکراوە و وادیارە لایەنەکان لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە رێکنەکەوتوون. هاوکات، هەندێک لە کاندیدەکان وەکو کاندیدی خۆپیشاندەران ناسێندراون.

لیستی کاندیدانی کابینەکەی مستەفا کازمی:

دکتۆر حارس محەمەد – وەزیری دەرەوە (کاندیدی خۆپیشاندەران).

عەبدولکەریم هاشم یان دکتۆر عەزام قەنبەر ئاغا - وەزیری تەندروستی

جەواد عەبدوڕەزا – وەزیری گواستنەوە

دادوەر ئەرکان قادر – وەزیری داد (کاندیدی کورد)

عەدنان دەرجال – وەزیری گەنجان

ئیحسان عەبدوجەبار – وەزیری نەوت

تالیب کەعبی – وەزیری کشتوکاڵ

دکتۆر هاشم داود – وەزارەتی رۆشنبیری (کاندیدی خۆپیشاندەران)

عوسمان غانمی یان عەدنان زورفی – وەزیری ناوخۆ

جومعە عیناد – وەزیری بەرگری

ئەرکان شەهاب – وەزیری پەیوەندییەکان

کازم سەهلانی – وەزیری کار (کاندیدی خۆپیشاندەران)

جاسم ئەسەدی – سەرچاوە ئاوییەکان

دکتۆر ماهر جەوهان – وەزیری بازرگانی

مەنهل عەزیز – وەزیری پیشەسازیی

دکتۆر نەبیل عەبدوساحب – وەزیری خوێندنی باڵا

فەلاح قەیسی – وەزیری پەروەردە

نزار قەحتان – وەزیری کارەبا

خالید بەتال – وەزیری پلاندانان

ئیڤان فایەق – وەزیری کۆچبەران

نازەنین محەمەد – وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (کاندیدی کورد)

چاوەڕواندەکرێت دوای رەزامەندی تەواوەتی لایەنەکان و دیاریکردنی وەزیری دارایی، ئەم لیستی کاندیدانە بنێردرێتە پەرلەمان و لەوێ دەنگی کۆتاییان لەسەر بدرێت.

هــ. ر


 


PM:03:10:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت