داوای كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەكرێكاران دەكرێت

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگە نیوزـ پشتیوان جەمال
تایبەتمەندی كرێكارانی سلێمانی داوایان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردووە لەناوچەی پیشەسازی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەكرێكاران بكرێتەوە.


پۆڵا ئەحمەد، لە تایبەتمەندی كرێكارانی سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم چەند داوایەكیان پێشكەشكردووە لەوانەش، كۆتاییهێنان بەسیاسەتی ئابووری بەرخۆر و هەمواركردنی یاسای وەبەرهێنان بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی گەشەپێدان و راگرتنی دەستكەوتە بێ سنورەكانی سەرمایەداران و دۆزینەوەی هەلیكاری نیشتمانی بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دەركردنی یاسایەكی نوێی كار، بەپێی یاسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان كە مافی كرێكاران و بیمەی كۆمەڵایەتی و یەكسانی كرێ و خانەنشینی و كاری فرە سەندیكایی مسۆگەر بكات.

پۆڵا روونیكردەوە، حكومەت پێویستە بڕیارێك دەربكات كە قەرەبووی كرێكارانی (بیناسازی- رۆژانە) بكاتەوە، چونكە یاسای خانەنشینی و دابینكردنی كۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە، لەداهاتی گشتی هەرێم و داهاتی وەزارەتی كار و ئەو كۆمەكانەی حكومەت كۆیكردوونەتەوە كە لە دوو مووچە لە بڕی 285 هەزار دینار كەمتر نەبێت، هەروەها بەخشینی سێ مانگی كرێی ئەو كرێكارانەی كە كرێنشینن.

هــ. ر


PM:02:18:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت