شه‌ش كه‌سی دیكه له هه‌رێم تووشی كۆرۆنا بوون
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سی دیكه له قه‌زای سۆرانی به سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، شه‌ش تووشبووه‌كه پێنجیان پیاون و یه‌كێكیان ئافره‌ته و دانیشتووی قه‌زای سۆرانن.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و شه‌ش تووشبووه دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی برایه‌تی و 26ی گوڵان و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ناو سۆرانن و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون.
بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 387 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 327 کەسیان چاکبوونەتەوە، هاوکات پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
AM:11:12:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت