وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە رێکخستنی گەشتەکان رابگەیەنێت جگە لەو گەشتانەی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێدەدات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان کارکردنی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت و گەشتەکەی رێگای پێ‌نادرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵانه لە مانگی ئایار تا مانگی ئه‌یلول، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی هاوین و پشووه‌كان زۆرترین رێژه‌ی گه‌شتكردنی تێدابوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیه‌وه رێكده‌خران، بەڵام بۆ ئەمساڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم ئەو گەشتانە راگیراون.
هــ. ر
PM:11:38:01/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت