له یهكهم رۆژی رێككهوتنهكهی ئۆپیك نرخی نهوت بهرزبوهوه
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایاری 2020، نرخی نەوت گەیشتە سەروو 26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لە چەند هەفتەی رابردوو، نەوت 60% نرخەکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستدا، ئەمەش وایکرد، رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتنێکی نوێ بکات و بڕیار بدات بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە.
بەمەش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 26 دۆلار و 24 سەنت بەرزبووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکیش، گەیشتە 19 دۆلار و 66 سهنته.
رێککەوتنەکەی ئۆپێک لەئەمڕۆ هەینییەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت کەمکرایەوە.
هــ. ر
PM:08:47:01/05/2020
ئهم بابهته 6572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت