لیستی ئهو شوێنانهی له ههرێم به داخراوی دهمێننهوه
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تا 10ی ئایار درێژکراوەتەوە لەهەمانکاتدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایاری 2020، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆدا چەند شوێنێک بە داخراوی دەمێننەوە".
له بارهی ناوی شوێنهكانهوه وهزارهتی ناوخۆ ئاماژهی بهوهداوه: یانەو هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرما (حەمام) و سەنتەرەکانی لەشجوانی به داخراوی دهمێننهوه".
ئەوەش هاتووە، "چەند شوێنێکی دیکەی وەک یاریگاکانی وەرزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بوک گواستنەوە و هۆڵی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان و سەنتەرەکانی مەساج و گازینۆکان و کافتریا و ڕێستۆرانتی باخچەکان بە داخراوی دەمێننەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 14ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت و لەو کاتەشەوە تا ئێستا چەند جارێک درێژکراوەتەوە، هاوکات، لە 12ی نیسانەوە بە قۆناغ هەوڵ بۆ ئاساییکردنەوە ژیانی هاوڵاتیان دراوە و رێگە بە کردنەوەی هەندێک سوێنی گشتی وەک پارکەکان و بازاڕەکان دراوە.
هــ. ر
PM:06:34:01/05/2020
ئهم بابهته 4236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت