وهزارهتی ناوخۆی ههرێم قهدهغهی هاتوچۆی تا 10ی ئهم مانگه درێژكردهوه
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2ی ئایار بۆ 10ی ئایاری 2020، درێژ دەکرێتەوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار بلاویکردۆتەوە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی درێژ کردەوە لەڕۆژی 2ی ئایارەوە بۆ 10ی ئایار.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەنراوەکەدا دەڵێت: "درێژکردنەوەی راگرتنی هاتووچۆ لەتەواوی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان تا رۆژی 10ی ئایار دەبێت و هەر شۆفێرێ سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵات دەدرێت بە سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژێر 12:00ـی شەو تا 07:00ـی ئێوارە بۆ رێگەپێدانی هاووڵاتییان بە کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکانی کە پێویستن وەک نانەواخانەکان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کاتژێر 07:00ـی ئێوارە تا 12:00ـی شەو قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێت و تەنها رێگە بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان دەدرێت.
لەبارەی مزگەوتەکانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەکێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەکان بە داخراوی بمێننەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، یانە و هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەکانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەکان بە داخراویی دەهێڵدرێنەوە.
PM:05:05:01/05/2020
ئهم بابهته 4172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت