شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عەبدولمەهدی و كازمی كۆبوونەوە

‌مسته‌فا كازمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی

وێستگە نیوز ـ
شاندی حكومەتی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی ریشەیی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەردوولا.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگە‌یاند، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم لەبەغدا بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، بەجیا لەگەڵ هەریەك لەعادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی نوێی عێراق كۆبوونەوە.

ناوبراو روونیكردەوە، لەكۆبوونەوەكاندا باسی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت كێشەی بودجە و نەوت كرا هاوڕابوون لەسەر گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێكی یاسایی گونجاویی ریشەیی بۆ ئەم كێشانە، گفتوگۆكردن بەردەوام دەبن بۆ رێكخستنەوەی پێشنیاز و چارەسەر بۆ كێشەكان.



PM:04:40:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت