له‌كاتی وێنه گرتندا كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستدا
ئۆلیسیا سسبیتسینا تەمەن 31 ساڵ
وێستگه نیوز-
خانمێکی کازاخستانی کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا، سەرقاڵی وێنەگرتن بوو، لە بەرزاییەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئۆلیسیا سسبیتسینا، تەمەن 31 ساڵ کە خه‌ڵكی كازاخستانه، بۆ ده‌ربڕینی خۆشیی كۆتاییهاتنی بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی گشتگیر له توركیا، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌چنه ناوچەی گەشتیاری دودان لە ئەنتالیا، لەو کاتەی هاوڕێکەی سەرقاڵی گرتنی وێنەی ئەو بووە، ئۆلیسیا له شوێنێك کە 35 مەتر به‌رز بووە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
سسبیتسینا، رێبه‌ری گه‌شتیاری بووه و ماوه‌ی پێنج ساڵه له ئه‌نتاڵیا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی دەژی، دوای کەوتنەخوارەوەشی ده‌كه‌وێته نێو ئاوی زێیه‌كی ناوچەکە و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه.
هاوڕێکەی ئۆلیسیا بە پەلە پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزاری ئەنتالیا کردبوو، تیمێکی فریاگوزاری خێرا گەیشتبوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی خانمە کازاخییەکەیان گواستبووەوە پەیمانگەی دادپزیشکیی ئەنتاڵیا.
بەرپرسانی ئەنتالیا دەڵێن مردنی ئەو خانمە کازاخستانییە رووداوێکی ناخۆش بوو. کەسێکی نزیکی ئۆلیسیا کە قسەی بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل کردووە دەڵێت: "ئۆلیسیا کەسێکی جوان و سەرنجڕاکێش بوو، ئامانجی زۆر بوون، هەوڵیدەدا بەدیانبهێنێت".
ئۆلیسیا سسبیتسینا کە رێبەری گەشتیاری بووە لە تورکیا، لە دوایین پۆستی خۆیدا لە ئینستاگرام نووسیویەتی: "بەردەوام سەرسامم بە جوانی سروشتیی تورکیا. ئەوە بەهەشتی منە".
سه‌رچاوه تۆڕی هه‌واڵی رووداو
PM:12:47:01/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 52516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت