له‌ڕه‌مه‌زاندا كێشی خۆت دابه‌زێنه‌و جه‌سته‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه له‌ژه‌هر
وێستگه نیوز-
مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و فێربوونی خۆڕاگری به‌رامبه‌ر برسێتی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كێشی دابه‌زێنێت ئه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زان باشترین ده‌رفه‌ته به‌ڵام چۆن؟
1- ئه‌و كاته‌ی به‌ڕۆژویت پێویست ناكات كار و وه‌رزشی زۆر بكه‌یت كه ئاره‌قت پێ بكاته‌وه چونكه ئه‌مه ئازاری دڵ ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كاری زۆریان نییه و كێشیان زۆره ئه‌وه ده‌توانن یه‌ك كاتژمێر پێش به‌ربانگ وه‌رزش بكه‌ن ئه‌ویش"پاسكیل یان ڕۆشتنی خێرا یان ڕاكردن و ڕۆشتن به‌یه‌كه‌وه یان ڕاهێنانه‌كانی ورگ" و دوای ئه‌مه ڕۆژوو بشكێنیت و به‌مه چه‌وری زیادده‌ی له‌ش ده‌توێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توانیت پێش به‌ربانگ وه‌رزش بكه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت دوو كاتژمێر دوای به‌ربانگ كردنه‌وه وه‌رزش بكه‌یت.
2- له به‌ربانگ و پارشێو ده‌بێت خۆراكی ته‌ندروست بخورێت و له نێوان دوو ژه‌مه‌كه‌دا ده‌بێت بڕێك ئاوی زۆر بخورێته‌وه چونكه جه‌سته وشك ده‌بێته‌وه، خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو له كاتی پارشێو كارێكی باش نییه چونكه گورچیله‌ی مرۆڤ ته‌نها دوو په‌رداخ ئاو ده‌توانێت بكاته ده‌ره‌وه .
3-له كاتی به‌ربانگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌رهه‌مه‌كانی ئارد بخورێت وه‌ك نان و سه‌موون، باشتر وایه ڕۆژوو به په‌رداخێك ئاو و ده‌نكێك خورما ڕۆژوو بشكێنێت و دواتر شۆربا بخورێت و چه‌ند خوله‌كێك ده‌ست له خواردن هه‌ڵبگره و دواتر ده‌ست به خواردن بكه‌ره‌وه.
4- برنج ده‌بێت به كه‌مترین بڕ بخورێت له ماوه‌ی دوو ژه‌مه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كێشت داببه‌زێت و باشتر وایه پێش خواردن زه‌ڵاته یان میوه بخورێت.
AM:11:28:01/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت