ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانیی کرێکارانە
وێستگه نیوز-
رۆژی جیھانیی کرێکاران، یان 1ی ئایار ئهو رۆژهیه كه تیایدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و پارت و لایەنە چەپەکان بە ڕێپێوان و چالاکی و یادی ئهو رۆژه دەکەنەوە.
ساڵی 1856 کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناو چەسپاندنی 8 كاتژمێر كاركردن لە ڕۆژێکدا کۆبوونەوە، ئهو ڕۆژەی ئەو گردبونهوهیهیان تێدا سازكرد 21ی نیسان بوو، لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی 1856یان لەبەرچاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئهو وڵاته دانا، ھەر بۆیە وا بڕیاردرا ھەموو ساڵێک ئهو گردبونهوهیه بکرێتەوە.
لە 1ی ئایاری 1886، زیاتر لە 340 ههزار کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو 40 ههزار کەس بوو، چەند ڕۆژێك دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد و سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە 7 کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە راگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیەندرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی "ئاژاوهگێڕێكهوه" کوژراوە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و توندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێودهوڵهتیی" سۆسیال دیموکرات لە ساڵی 1889 بڕیاریدا 1ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزوتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە.
ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزوتنەوەکەدا ڕەخنەش لە1ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسا لە ساڵی 1892 رهخنهیهكی زۆر لهو كهمپهینه گیرا، لەوانە سیباستیان فۆرێ كه وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆ کراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەڵاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پەرلەمان ھەڵببژێردرێن".
ساڵی 1893 لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەرەنسا لە شاری مارسیلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی 1ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، دواتر ساڵی 1896 فراوانتر بوو.
لە بەشە جیاجیاکانی کوردستانیش بەهۆی ژێردەستەیی و جیاكاریی سیاسی و چینایەتی و کۆمەڵایەتی، چەندین پارت و حزبی کرێکاری سەریان هەڵدا بۆ ئازادیی کرێکاران و مافەکانیان خەبات دەکەن.
لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان، بەپێی سیاسەت و ڕەوش و بارودۆخی ئەو وڵاتانە کرێکاران لە ڕەوش و ژیانێکی خراپ دان.
AM:11:15:01/05/2020
ئهم بابهته 1444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت