عیزه‌ت شابه‌نده‌ر: نازانین هه‌ولێر و به‌غدا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان جیاده‌بنه‌وه
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر
وێستگه نیوزـ
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسه‌تمه‌تداری سه‌ربه‌خۆی عیراق توانجی له كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی به‌غدا داوه و ده‌ڵێت پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئا‌یان هه‌ولێر و به‌غدا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان جیاده‌بنه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، عیزه‌ت شابه‌نده پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت "دوای 17 ساڵ له ده‌ستگیرانداری، ئێستا بۆ ئه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن یان جیا ببنه‌وه".
شابه‌نده به هه‌ردوولایه‌نی وتووه "17 به‌وه رازی بوون ده‌ستگیراندار بن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌له‌ش كه له به‌رده‌ستیاندا بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی متمانه له‌نێوان یه‌كترداپه‌یدا بكه‌ن".
رۆژی چوارشه‌ممه 29 نیسانی 2020، وه‌فدێكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سه‌ردانی به‌غدای كرد و چاوی به سه‌ركرده سیاسییه‌كان كه‌وت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێ كرا.
PM:11:17:30/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت